١٨ ئایار ٢٠٢١ - ١٢:٠٩
نامەی نوێی هەنیە بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی/وەڵامی بەهێزی بەرخۆدان بە تێلاڤیڤ

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی جەنایەتەکانی ئیسرائیل دژی قودس، ناوچە شێخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا و غەززەی شرۆڤە کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئسیماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری شۆڕش جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەڕاح، زمگەوتی ئەقسا، غەززە و ناوچە داگیرکراوەکانی 1948 ی شی کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەنیە لە ئەو نامەیەدا باسەی کردوو کە بە پێی توند بوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین ، پێوەندی بەربڵاوم لەگەڵ لایەنی جیاواز گرتووە و داوای ڕاگیرانی هێرشەکانی ئیسرائیلم کردووە و جەختیشم کردووە کە ئەو هێرشانە بێ وەڵام نابن.

ئسیماعیل هەنیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوژمی جەنایەتکار بە کوشندەترین چەکەکان هێرش دەکاتە سەر فەلەستین و خۆپیشاندەران لە ناوچە داگیرکراوەکانی 1948.

ناوبراو وتیشی ئێمە لە ئەو پێوەندیەدا داوای هەڵوێستی قایم و بەپەلە و بەسیجی ئیسلامی و عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ هان دانی ئیسرائیل بۆ ڕاگیرانی هێرشەکانی دژی غەززە و بە گشطی فەلەستین دەکەین.

342/